یاری گەڕانەوەی کۆتایی جامی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو بە کۆتا هات کە تیایدا یانەی دهۆکی کوردستانی وەک نوێنەری وڵاتی عێراق بەرامبەر بە یانەی قادسیەی کوێتی یاری کرد.
پاش ئەوەی لە یاری چوونی نێوانیان دا هەردوو یانە بە بێ گۆڵ یەکسان بوون لە وڵاتی کوێت ئەمشەو لە نێو یاریگای دهۆک یانە کوردستانییەکە میوانداری لە یانەکەی وڵاتی کوێت کرد پاش نماییش کردنی ئاستێکی بەرز لە لای ن یاریزانانی هەردوو یانەوە دواجار دهۆک توانی دڵی هاندەرانی و تەواوی وڵاتی عێراق خۆش بکات پاش بردنەوەی لە بەرامبەر یانە کوێتییەکە لە کاتی یاسایی دا.
بەو بردنەوەیە یانە کوردستانییەکە بۆ یەکەم جار لە مێژووی دا توانی ناوی خۆی بە پیتی زێڕین لە نێو پاڵەوانانی جامەکەدا بنووسێت.
پیرۆزە لە دهۆک پیرۆزە لە کوردان ، پیرۆزە لە تەواوی وڵاتی عێراق، بۆ تۆمار کردنی ئەو شانازییە گەورەیە و بوون بە پاڵەوانی کەنداو.
ئەنجامی کۆتایی یاری:
دهۆک 2 1 قادسیە