هەرێم نیوز
دوا یاری ئەمشەوی لالیگا یارییەکی سەخت بوو تیایدا بلباو عارەقی ساردی بە ڕیاڵ ڕشت، بەڵام دواجار ئەوە ڕیاڵ بوو پێکەنی و بردنەوەی نووسییەوە و 3 خاڵی زۆر گرنگی دەستەبەر کرد بە گۆڵێکی ڤاڵڤێردی ئۆرەگوەیی کە بە شێوازە جوان و ناوازەکەی خۆی مووشەکێکی ئاراستەی گۆڵەکەی سیمۆنز کرد و بردنەوەی بۆ ڕیاڵ دەستەبەر کرد و ملی میستەریشی لە پەڕین پاراست و جەنگی گەرمی نێوان بەرشەلۆنە و خۆیانی هێشتەوە.
هەفتەکە تەنها یەک یاری تیادا ماوە کە ئەویش شەوی دوو شەممە لە نێوان هەردوو یانەکانی جیرۆنا و ڕیاڵ بێتیس بەڕێوە دەچێت.
ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی شه‌وی هه‌ینی
ئیسپانیۆل 1 – خیتافی 0
ئه‌نجامی یارییه‌كانی شه‌ممه
ڕایۆ ڤالیكانۆ 1 – ڤاله‌نسیا 1
به‌رشه‌لۆنه 4 – سێڵتا ڤیگۆ 3
مایۆركا 0 – لیگانێس 0
لاس پاڵماس 1 – ئه‌تڵه‌تیكۆ 0
ئه‌نجامی یارییه‌كانی یه‌ك شه‌ممه
ڤه‌له‌د وه‌لید 2 – ئۆساسۆنا 3
ڤیاڕیاڵ 2 – سۆسێداد 2
ئیشبیلیا 1 – ئه‌لاڤێس 1
ڕیاڵ 1 – بلباو 0
كاتی یارییه‌كه‌ی شه‌وی دوو شه‌ممه
جیرۆنا – بێتیس كات 10 ی شه‌و