دواین هەواڵ

عێراق‌

 24 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەو کەسەی تەقەی لە کونسووڵخانەی عێراق لە ئیستەنبووڵ کرد دەستگیر کرا

هەرێم نیوز

ئەو دوو کەسە دەستگیرکران کە شەوی ڕابردوو بەسواری ماتۆڕسکیلێکەوە تەقەیان لە کونسووڵخانەی عێراق لە ئیستەنبووڵ کرد، تۆمەتبارەکان سەر بە گرووپی داڵتۆنن و دوای هێرشەکەیان پەشۆکاون و تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون.

ئۆنجو کەچالی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت، شەوی رابردوو کەسانێكی نەناسراو بە ماتۆڕسکیلێکەوە تەقەیان لە کونسوڵخانەی گشتی عێراق کردووە لە ئیستەنبوڵ.

کەچالی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، روداوەکە هیچ بریندار و زیانێکی ماددی لێنەکەوتۆتەوە.

رونیشیکردەوە، هێزە ئەمنییەکان بە وردی لێکۆڵینەوەی پێویست ئەنجام دەدەن، هەروەها هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستنیشانکردنی تاوانباران و راپێچكردنیان دادگا.

وتیشی، لەپەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق سەبارەت بە روداوەکەو، دەسەڵاتدارانی تورکیا هەموو رێوشوێنێکی پێویستی گرتووەتەبەر بۆ دڵنیابون لە ئاسایشی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی عێراق لە ئەنكەرەو ئیستەنبوڵ و غازی عەنتاب.

درەنگانێكی شەوی رابردوو، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، کونسوڵخانەی عێراق لە ئەستەنبوڵ لە تورکیا روبەڕوی هێرشی چەکداری بووەتەوەو تەقە لە باڵەخانەى کونسوڵخانەکە کراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP