دواین هەواڵ

عێراق‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

پەرلەمانی عێراق لەبارەی چەند یاسایەکەوە کۆدەبێتەوە

هەرێم نیوز
کارنامەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی دووشەممە ئاشکرا کرا و یەکێک لە بڕگەکانی ئەوەیە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی بکات.
ئەم هەفتەیە پەرلەمانی عێراق دەست بە کۆبوونەوەکانی دەکاتەوە و یاسای حەشدی شەعبیش لەناو ئەجێندای کارەکانیدایە.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، پەرلەمانی عێراق دەست بە کۆبوونەوەکانی دەکاتەوە و تیایدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پرۆژە یاسایەک دەکات، دەنگ لەسەر پرۆژە یاساییەکی دیکەش دەدات، یەکێک لەو پرۆژە یاسایانەی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت، پرۆژەی خزمەت و خانەنشینی حەشدی شەعبیە کە لە 18 ماددە پێکهاتووە و لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی ناکۆکی هێزە شیعەکانەوە لەسەری، کارەکانی پەرلەمان پەکی کەوتبوو.

یاسای خزمەت و خانەنشینیی حەشدی شەعبی، کێشەی لەنێوان سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دروست کردووە، هەندێکیان لەگەڵ ئەوەن بەزوویی تێپەڕێنرێت، هەندێکی دیکەشیان تێبینیان لەسەری هەیە چونکە بەگوێرەی پرۆژەکە، چوار هەزار ئەفسەر و فەرماندەی حەشد خانەنشین دەبن.

ئەوە لەکاتێکدایە دەنگۆی ئەوە هەبوو بە هۆی فشارەکانی ئەمریکا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پرۆژە یاساکەی کشاندبێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP