دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

ئامبوڵانسێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە پزیشکێک گیانی لەدەستدا

هەرێم نیوز

بەرەبەیانى ئەمڕۆ هەینی ئەمبوڵانسێک لەسەر رێگای مێرگەسور وەرگەڕا، دکتۆرێک گیانى لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمبوڵانسەکە لە کاتی گواستنەوەی نەخۆشێک بۆ نەخۆشخانەی بلێ لە سنووری پارێزگای هەولێر وەرگەڕاوە.

پزیشکەکە ناوی قەحتان جیهادە و گەنجە، پزیشکی نیشتەجێی خولاوە. بریندارەکانیش پێکدێن لە شۆفێر، تیمی تەندروستی و هاونیشتمانییەکی دەڤەرەکە. 

ڕووداوەکە بەجۆرێک بووە هاووڵاتییەک لە ناحیەی شێروان مەزن بریندار دەبێت و دەبرێتە نەخۆشخانەی مێرگەسۆر، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەی بلێ دەگوێزرێتەوە و لە رێگەدا ئەمبوڵانسەکە وەردەگەڕێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP