دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لە گەڕەکێكی سلێمانی تەقینەوەک ڕویدا و بریندار هەیە

هەرێم نیوز

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ماڵێکی گەڕەکی ئاوبارەی شاری سلێمانی تەقینەوەیەک بەهۆی غازەوە روویدا و بریندار هەیە.

کاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە گەڕەکی ئاوبارەی شاری سلێمانی بوتڵێکی غاز لەناو ماڵێکدا تەقیوەتەوە و زیانێکی زۆری مادیی بە ماڵەكە و دراوسێكانیشی گەیاندوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، پیاوێک کە خاوەنی ماڵەکە بووە، بەتەنها لە ماڵەوە بووە بە سەختی بریندار بووە و رەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.

لایخۆیەوە، سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی وتی: بریندارەکە لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

روداوی ته‌قینی غاز له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ حاڵه‌ته‌وه‌ بوه‌ته‌ دیارده‌ و له‌ ماوه‌ی رابردودا به‌هۆیه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستدان و برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌، چه‌ندین جار هۆشداری دراوه‌ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ئاگردا هاوڵاتیان دڵنیا ببنه‌وه‌ كه‌ غاز له‌ ماڵه‌كه‌دا بڵاوه‌ی نه‌كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دوربن له‌ هه‌ر مه‌ترسییه‌ك".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP