هەرێم نیوز
لە هەرێمی كوردستان لە رێی بەنداوەكان زیاتر لە 100 ملیۆن مەتر سێجا ئاو خەزن كراوە، ئەوەش بەهۆی دروستكردنی ئەو بەنداو و پۆندانەی دروست كراون.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراویكدا بڵاویكردەوە، لە هەرێمی کوردستان بەنداوەکان دەستیان بە خەزنکرد بەکاریگەری دواین شەپۆلی باران و لافاو لە ماوەی دو ڕۆژی رابردو، هەردو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، زیاتر لە 100 سەد ملیۆن مەتر سێجا داهاتی ئاو خەزن کراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئاستی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان مەترێك و نیوێك، لە دوکانیش 70 سم زیادیانکردوە، بەنداوە بچوکەکانیش لە سنوری گەرمیان و سلێمانی هەمویان پڕبون لە سنوری هەولێر یەک بەنداو پڕبوە و سەرڕێژی بوە، ئەوانیتریش ئاویان لێ خەزنکراوە، لە سنوری دهۆکیش ئاوی بەنداوەکان زیادیان کردوە بەڵام بە ڕێژەی کەمتر. هەروەها کاریگەری شەپۆلەکە ڕۆژانی داهاتووش بۆ زیادکردنی ئاوی بەنداوە گەورەکان بەردەوامە.
سەبارەت بە بەنداو و پۆندە بچووکەکان، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان سەرجەمیان پڕبوون. هاوکات لە سنووری پارێزگای هەولێر یەک بەنداو سەرڕێژی کردووە و ئەوانی دیکەش بڕێکی باش ئاویان تێدا گلدراوەتەوە، لە سنووری دهۆکیش ئاستی ئاوی بەنداوەکان زیادیان کردووە بەڵام بە ڕێژەیەکی کەمتر بەراورد بە ناوچەکانی دیکە.
وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەش داوە، کاریگەریی ئەم شەپۆلە بۆ ڕۆژانی داهاتووش بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەکرێت بڕی ئاوی هاتوو بۆ ناو بەنداوە گەورەکان زیاتر بەرز ببێتەوە."
لایخۆیەوە بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، کەشی ئەمڕۆی ناوچەکەمان بە گشتی ئاسمان هەور و هەندێ کات نیمچە هەور دەبێت و کاریگەری ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ڕوی لە ناوچەکە کردبو بەرەو کۆتای دەچێت، هەروەها سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و بەگشتی کەشەکە تا ڕادەیەک جێگیر دەبێتەوە.