دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

پۆلیس یەکێک لە تۆمەتبارانی هەڵکوتانە سەر رێستۆرانتەکەی سلێمانی دەستگیرکرد

هەرێم نیوز

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی یەکێک لە تۆمەتبارانی هەڵکوتانە سەر رێستۆرانتەکەی سلێمانی راگەیاند، جەختیشدەكات لەوەی لە گەڕان بەدوای تۆمەتبارەکانی دیکەدا بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، شەوی رابردوو لە رێستۆرانتی فانسی لە شاری سلێمانی شەڕ و ئاڵۆزی دروست بوو و تەقەکراوە، هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی بەردەوام بوون لە گەڕان و بەدواداچوونەکان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران، سەرئەنجام یەکێک لە تۆمەتبارەکان خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەدا دەستگیراوە بەسەر چەکێک لە جۆری دەمانچەی تورکیداو، لە ئێستادا تۆمەتبار (ز،ح،ع ) بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، هێزەکانمان بەردەوامن لە گەڕان بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی دیکە کە لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP