هەرێم نیوز
مەسروور بارزانی ڕایگەیاند، لەگەڵ مایکل واڵتز هاوڕابووین لەسەر پێویستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لە زووترین کاتدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێز مایکل واڵتز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، بە تەلەفۆن قسەمان کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەمەریکا کرد.
ئاشکراشیکرد، هاوڕابووین لەسەر پێویستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لە زووترین کاتدا. هەروەها دووپاتمان کردەوە کە پێویستە لە نزیکترین کاتدا، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە.
ڕوونیشیکردەوە، لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەماندا، پێشهات و گۆڕانکارییە خێراکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرنگی پاراستنی سەقامگیری ناوچەکەمام تاوتوێ کرد.