هەرێم نیوز
پۆلیسی شاری وینزەر له كه‌نه‌كه‌دا ڕایدەگەیەنێت، شیلان شەهبازیانی تەمەن 26 ساڵ لە ژیاندا نەماوە و تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە، ئه‌وه‌ش دوای زیاتر لە دو مانگ لە بێسه‌روشوێن بونی.
شیلان شەهبازیانی، كچه كوردی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه‌وه دیارنه‌ماوه و له‌وكاته‌وه پۆلیس به‌دوای چاره‌نوسیدا ده‌گه‌ڕێت، پێشتریش هه‌واڵی بێسه‌روشوێبونی ڕاگه‌یه‌ندرابوو.
پۆلیس ئاماژە بەوە دەکات، شیلان شەهباز دواین جار، لە 4ـی کانوونی دووەم لە نزیک یەکتربڕی شەقامی هورۆن چێرش و ڕیڤەرساید درایڤ وێست، بینرا، هاوڕێکانیشی بەکچێکی زیرەک و ماندوو و میهرەبان وەسفیان کردووە.
کیم لام، خاوەنی جوانکاری کیمز نایلز ئەند سپا، کە شیلان نزیکەی ساڵێک کاری تێدا کردووە، دەڵێت "ئەو کەسێکی میهرەبان بوو، دڵخۆش بوو کە لە کەنەدا بوو، ژیانێکی نوێی لە کەنەدا دەست پێ کردبوو.
پۆلیسی ویندزۆر دەڵێت: هاوخەمی بنەماڵە و ئازیزانی خاتوو شەهبازیانین، داواکارین لەم کاتە سەختەدا ڕێز لە تایبەتمەندییان بگیرێت.