دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

بۆ ماوەی سێ ڕۆژ کارەبای 24 کاتژمێری دەدرێتە هاوڵاتیان

هەرێم نیوز
وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، لەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ کارەبای 24 کاتژمێرى دەدرێتە پارێزگای دهۆک.

 وەزارەتى کارەباى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە کاتژمێر یەکى پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆوە کارەباى دهۆک بووەتە 24 کاتژمێرى و بۆماوەى سێ رۆژ تا رۆژى چوارشەممە کارەبای نیشتمانی بەبێ پچڕان دەدرێتە ناوەندی پارێزگای دهۆک.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێدانی کارەبای بەردەوام بۆ تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕەکانی کارەبای نیشتمانیی و دیاریکردنی گرفت و لاوازییەکانە لەو پارێزگایەدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP