هەرێم نیوز
قایمقامی پێنجوێن ڕایگەیاند، رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
هێمن ئیبراهیم، قایمقامی پێنجوێن لە لێدوانێکدا راگەیاند، لە نزیک نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و بەهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون و رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا و ئۆپڵێک بووە.
باسی لەوەشکرد، منداڵێک کە تەمەنی نزیکەی دوو ساڵە گیانی لەدەستدا و دایکیشی بە سەختی برینداربووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رەوانەی سلێمانی کراوە و باوکیشی لە نەخۆشخانەی پێنجوێن چارەسەری وەرگرتووە.