هەرێم نیوز
پۆلیسی سۆران دەڵێت: "تۆمەتبارێکمان دەستگیر کرد، کە چەندین جار چۆتە ئەو ماڵانەی لەماڵ نەبوون و دزی لێکردوون".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند: " بنکەی پۆلیسی چۆمان ئاگادار کرایەوە بەهەبوونی حالەتێکی دزیکردن دەستبەجێ بنکەی پۆلیس بەهاوکاری مەفرەزەی پۆلیسی چالاکیە مەدەنیەکانی چۆمان گەیشتنە شوێنی تاوان دەستکرا بەلێکۆڵینەوە".
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەش دەخاتەڕوو: "دادوەری لێکۆڵینەوەی لێ ئاگادار کراوە دوای کەمتر لە یەک کاتژمێر تواندرا تۆمەتبار دەستنیشان بکرێ و دەستگیر بکرێت".
دووپاتیکردەوە: "ناوبراو لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانینا بەوەی چەندین جار چۆتە ئەو ماڵانەی کەبەهۆکاری جیاواز لەماڵ نەبوونە هەندێک کەلوپەلی بردووە وە زیانی پێگەیاندوون".
باسی لەوەشکرد: "لە کاتی ئێستا بەپێی مادەی ( 443 ) یاسایی سزادان بەبریاری دادوەر ڕاگیراوە".