دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

ژنێک تۆمەتباری سەرەکی سووتاندنی و بازاڕەکەی حاجیاواییە

هەرێم نیوز
پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت: "تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی حاجیاوامان دەستگیر کرد".

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی بازاری حاجیاوای سووتاندن ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی لە بەرواری 25-4-2025، ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی قەزای حاجیاوا ڕوویدا، بووە هۆی سوتانی بەشێک لە دوکانەکانی مەیدانی شارەکە کە کۆنە فرۆش بوون بەوهۆیەوە زیانی زۆری مادی بەر خاوەن دوکانەکان کەوت".

ئاشکراشیکرد: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە کرایەوە دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونی وورد بە سودوەرگرتن لە تۆماری کامێراکانی چاودێری توانرا لەلایەن بنکەی پۆلیسی حاجیاوا تۆمەتبارێکی ژن بەناوی (ش، س، ع) تەمەن  42دانیشتووی قەزانی ڕانیە گەڕەڪی ڕزگاری دەستگیر بڪرێت کە پیشەی دەستگێڕە لەناو بازاڕی حاجیاوا".

باسی لەوەشکرد: "دوای لێڪۆڵینەوە لە گەڵیدا لە بەردەم بە ڕێز دادوەر و پۆلیسدا دانینا بە تاوانەڪەیدا کە بە وتەی خۆی دەڵێت، کاتێک خاوەنەکانیان لە دووکان نەبوون ئەویش ئاگری لە پارچەیەک قوماش بەرداوە و دوکانەکان گڕیان گرتووە چونکە مەبەستی بووە دووکانەکان بسوتێنێت".
بەرێوەبەرایەتییەکە ئەوەش دەخاتەروو: "لەکاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، تۆمەتبارەکە وای خۆی دەرخست کە نەخۆشی دەروونی هەیە، بەوهۆیەش دەنێردرێتە لێژنەی پزیشکی پۆ پشتڕاستکردنەوەی کە ئاخۆ لە ڕووی دەروونیەوە تەندروستە یاخود نەخۆشی دەروونی هەیە".

گووتیشی: "دادوەر بڕیاری دا بە ڕاگیرڪردنی تاوانبار بە پێی مادەی (342 لە ی س ع) لێڪۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP