هەرێم نیوز
تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون لە دهۆک گیانی لەدەستدا و بەپێی زانیارییەکان ژنێکی 45 ساڵ بووە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه د. سه‌گڤان سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی له دهۆك ڕایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه ژنێكی ته‌مه‌ن 45 ساڵانه و دانیشتوی ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدییە و كاری ئاژەڵداریی كردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و توشبوه‌ی تای خوێنبه‌ربون كه گیانی له‌ده‌ستداوه چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆخشانه و گومانی لێكراوه توشبوی تای خوێنبەربون بێت و دوای پشكنین ده‌ركه‌وت كه هه‌ڵگیر ڤایرۆسه‌كه‌یه و ئه‌مڕۆش گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی له دهۆك ده‌ڵێت، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر سێ هاوڵاتیی دیکە سەردانی نەخۆشخانەکەیان کرد و گومانیان لێدەکرا توشبوی تای خوێنبەربون بن، بەڵام دوای ئەوەی پشکنینیان بۆ کرا، دەرکەوت توشبوی ڤایرۆسەکە نین و گەڕێنرانەوە ماڵەوە.
تای خوێنبەربوون بە چەند رێگەیەک دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، دەکرێت مرۆڤ بە سووکی تووشی ببێت و لە هەندێک دۆخدا دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی. رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، "مردن لەنێو تووشبووان 10% بۆ 40%ـە."