دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 23 کاتژمێر پێش ئێستا

زانست کاتی نموونەیی خۆشۆردنی یەکلاکردەوە

هەرێم نیوز

سێ خولەک بەسە بۆ خاوێنکردنەوەی جەستە توێژینەوەیەکی نوێی زانایانی ژینگە لە زانکۆی "ساری"ی بەریتانیا مشتومڕی لەسەر ماوەی گونجاوی مانەوە لەژێر ئاودا یەکلاکردەوە و ئاشکرای کرد کە تەنیا سێ خولەک بەسە بۆ خاوێنکردنەوەی تەواوی جەستە و چێژوەرگرتن لە ئاوەکە، لەگەڵ زیادکردنی دوو خولەکی دیکە لە کاتی شۆردنی قژدا. ئەم ئەنجامە لە کاتێکدایە کە زۆربەی هاووڵاتیان ماوەیەکی زۆر زیاتر لەژێر دۆشدا بەسەردەبەن، بە جۆرێک تێکڕای کاتی ئاسایی دەگاتە حەوت خولەک و نیو و لە زۆربەی حاڵەتەکانیشدا لە دە خولەک تێدەپەڕێت و تەنانەت لای هەندێک کەس دەگاتە چل خولەک، ئەمەش هۆکارێکی سەرەکییە بۆ زیادەڕۆیی لە بەفیڕۆدانی ئاو و وزەدا.

بەپێی لێکۆڵینەوەکە، درێژەکێشانی ئەم پرۆسەیە لە زۆربەی کاتەکاندا پەیوەندیی بە پاکوخاوێنییەوە نییە، بەڵکو لە سەرووی ٤٠٪ی حاڵەتەکاندا بۆ دەستکەوتنی ئارامی و گەرمبوونەوەیە لە ڕۆژە ساردەکاندا، هەروەها دەرکەوتووە دانیشتووانی ئەو ناوچانەی ئاوی سازگاریان هەیە کاتی زیاتر لە حەمامدا بەسەردەبەن بەهۆی دروستبوونی کەفی زیاتری شامپۆ.

شارەزایان ڕێنمایی دەدەن کە هاووڵاتیان لە کاتی بەکارهێنانی سابووندا بەلۆعەکە دابخەن تاوەکو کاتی پاککردنەوەی جەستە بۆ تەنیا یەک خولەک کەم بێتەوە، لەگەڵ بەکارهێنانی یەک دەست شامپۆ لە جیاتی دوو دەست و دانانی کاتژمێری ئاگادارکردنەوە لەناو حەمامدا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خولەکەکان و ڕێگریکردن لە بەفیڕۆچوونی ئاو بەتایبەت لە پشووەکانی کۆتایی هەفتەدا.

ئا؛ دەریا



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP