دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

کاتس: بڕیارێکی دراماتیکی درا بۆ لێدانی تاران و لەناوبردنی خامنەیی

لە وانەکانی جەنگی ١٩٧٣ـەوە بۆ هێرشی پێشوەختە؛ کاتس: بڕیارێکی دراماتیکی درا بۆ لێدانی تاران و لەناوبردنی خامنەیی
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: بە هاوکاریی ئەمریکا ٣٦ هەزار بۆمبمان بەسەر ئێراندا باراندووە و بەرنامە ئەتۆمییەکەیمان خاپوور کردووە
یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لە لێدوانێکی نوێدا ئامار و وردەکاریی نوێی سەبارەت بە جەنگ و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دژی ئێران ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە هێزەکانیان بە ٣٦ هەزار بۆمب پێگە هەستیارەکانی تارانیان پێکاوە.

کاتس لە وتارێکدا بە بۆنەی یادی جەنگی تشرینی یەکەمی ١٩٧٣ (کە لە ئیسرائیل بە جەنگی یۆم کیپوور ناسراوە)، ڕەخنەی لە سەرکردایەتیی سیاسیی ئەو سەردەمە گرت بەوەی سەرەڕای زانینی هێرشەکە هیچ گورزێکی پێشوەختەی لە میسر و سووریا نەداوە لە ترسی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لە کاتێکدا لە سەردەمی ئێستادا بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڕیارێکی یەکلاکەرەوە و «دراماتیکی»ی دا بۆ ئەنجامدانی هێرشی پێشوەختە لە دووریی دوو هەزار کیلۆمەتر لە ئیسرائیلەوە بۆ سەر نێو جەرگەی ئێران.

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل پەردەی لەسەر ناوی ئۆپەراسیۆنەکان لادا و ئاماژەی بەوە کرد کە سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە «شێری هەڵکشاو» بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانی بە تەواوی وێران کردووە، هەروەها ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی گەورە بە ناوی «نەڕەی شێر» بە هاوبەشی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جێبەجێ کراوە.

بە گوتەی کاتس، واشنتن و تەلئەبیب لە هێرشەکانیاندا بۆردومانی چڕیان بە کڵاوەی تەقینەوەیی بەکارهێناوە کە کێشی هەر یەکێکیان یەک تۆن بووە، و ئامانجەکانیان بە وردییەکی زۆرەوە پێکاوە؛ لە درێژەی قسەکانیدا وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە شێوەیەکی فەرمی ئاماژەی بە کوژرانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران کرد و گوتی: «ئێمە خامنەییمان کوشت



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP