دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری بەرگری ئێران بۆ ترەمپ : ئەگەر یەک بۆمب بخەیتە خوارەوە، دەبێت ژمارەی سەربازە کوژراوەکانت بژمێریت

وەزیری نوێی بەرگریی ئێران هەڕەشە لە ترەمپ دەکات: ئەگەر یەک بۆمب بخەیتە خوارەوە، دەبێت ژمارەی سەربازە کوژراوەکانت بژمێریت

لە یەکەم لێدوانی فەرمیدا دوای دەستبەکاربوونی، میهرداد ئەخلاقی کیتابچی، وەزیری نوێی بەرگریی ئێران، هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند کە باشترە واشنتن لە بری هەڕەشە، بیر لە پاشەکشەی سەلامەتی هێزەکانی لە ناوچەکەدا بکاتەوە.

 

وەزیری بەرگریی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی جەختی کردەوە کە تاران سەرجەم ڕێوشوێنە پێویستەکانی بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک گرتووەتەبەر و بەبێ هیچ نیگەرانییەک لەسەر ئامادەکارییە سەربازییەکانی بەردەوامە. کیتابچی لە پەیامەکەیدا بۆ ترەمپ گوتی: «پێویستە ترەمپ سەرنجی لەسەر ئەوە بێت چۆن پیاوەکانی بە سەلامەتی لە ناوچەکەمان بکشێنێتەوە؛ چونکە ئەگەر تەنها یەک بۆمبیش بخاتە خوارەوە، ئەوا ناچار دەبێت ژمارەی ئەو پیاوانەی بژمێرێت کە دەبێت لەگەڵ خۆیدا تەرمە بێ‌جووڵەکانیان بباتەوە».

 

لە درێژەی لێدوانەکانیدا، وەزیری بەرگریی ئێران ئاماژەی بەوە کرد هۆکاری سەرەکیی ئەوەی کە ئەمریکا تا ئێستا پەنای بۆ هێرشی سەربازی نەبردووە، ترسیەتی لە لێکەوتە و دەرئەنجامە قورسەکانی، و گوتی: «ترەمپ تا ئێستا تەنها لێدوانی ڕەنگاوڕەنگ و بێکردار دەدات، بەڵام ئەگەر ئەم لێدوانانەی بگۆڕێت بۆ کرداری سەربازی لەسەر زەمین، ئەوا دەبێت بەرگەی سەرجەم لێکەوتە کارەساتبارەکانیشی بگرێت

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP