هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە هاوسەرۆکی دەم پارتی کرد، پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و دوایین پێشهاتەکانی تاوتوێ کران و ئاماژەیان بە پێویستیی پشتیوانیی سەرجەم لایەنەکان لە پرۆسەکە کرد.
بهيانيى ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له ههولێر پێشوازیی لە تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە تورکیا کرد.
لە دیدارێکدا، پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و دوایین پێشهاتەکانی تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی قۆستنەوەی ئەم دەرفەتە مێژووییە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی کردەوە و دووپاتیان کردەوە کە نابێت لەدەست بچێت، هەروەها ئاماژەیان بە پێویستیی پشتیوانیی سەرجەم لایەنەکان لە پرۆسەکە کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕاى دووپاتكردنهوهى پشتگیری بۆ پرۆسەی ئاشتی، ئامادهيى بۆ ههموو يارمهتيدانێكى پێويست بۆ سهرخستنى پرۆسهكه نيشان دا و جهختى له گرنگیی ئاشتی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی تورکیا و تەواوی ناوچەکە كردهوه.
لای خۆیەوە، تونجەر باکرهان سوپاس و پێزانینی خۆی و دهم پارتى بۆ هەڵوێست و هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە يارمهتيدان و پاڵپشتیکردنی پرۆسەکە دەربڕی.