دواین هەواڵ

ئابوری‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیارێکی نوێ لەبارەی نرخی دۆلار و ڕسوماتە گومرگییەکان دەردەکات

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیارێکی گرنگی سەبارەت بە دیاریکردنی نرخی نوێی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر بە دینار و ڕاگرتنی وەرگرتنی پێشوەختەی ڕسوماتە گومرگییەکان دەرکرد.

نرخی نوێی ئاڵوگۆڕی دۆلار
بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی دارایی عێراق، لەسەر بنەمای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بە ژمارە ٥٤٤ کە لە دانیشتنی ٠٦-١٠-٢٠٢٦ دەرچووە، بڕیار دراوە نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی گۆڕانکاری بەسەردا بێت و نرخەکە بۆ هەر دۆلارێک بە ١,٥٠٠ دینار دیاری کرا.

ڕاگرتنی ڕسوماتە گومرگییە پێشوەختەکان
هاوکات، وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، بڕیار دراوە کارکردن بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بە ژمارە ٤١٣ی ساڵی ٢٠٢٦ ڕابگیرێت، کە تایبەت بوو بە وەرگرتنی پێشوەختەی ڕسوماتە گومرگییەکان لە بازرگانان.

ئەم بڕیارانەی وەزارەتی دارایی لە کاتێکدایە کە حکوومەتی عێراق هەوڵ دەدات جۆرێک لە سەقامگیری لە بازاڕی دراودا دروست بکات و بارگرانییە داراییەکانی سەر بازرگانان لە ڕێگەی هەڵوەشاندنەوەی وەرگرتنی پێشوەختەی ڕسوماتە گومرگییەکان کەم بکاتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP