هەرێم نیوز
وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو دەنگۆیانە بڵاوکردەوە کە باس لە گەیشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ وەزارەتەکە دەکەن و بە توندی ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەریمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە چەند کەناڵێکی فەرمی و نافەرمی و پەڕەی سۆشیاڵ میدیا، هەواڵێک بە ناوی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە لەسەر گەیشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکراوەتەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە کە هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی لێدوانی لەم بارەیەوە نەداوە و هەواڵەکە دوورە لە ڕاستییەوە. وەزارەتەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە هیچ جۆرە سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی نەگەیشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە.