دواین هەواڵ

کوردستان‌

 58 خولەک پێش ئێستا

قائیمقامی سلێمانی بەوەکالەت: ڕێگە بە هیچ بازرگانێک نادەین نرخەکان بەرز بکاتەوە

هەرێم نیوز

قائیمقامی سلێمانی بەوەکالەت ڕایگەیاند بەردەوام چاودێریی بازاڕەکان دەکەن و ڕێگە بە هیچ بازرگانێک نادەن بەهای دۆلار بۆ گرانکردنی کاڵاکان بقۆزێتەوە.

فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی بەوەکالەت جەختی کردەوە، لە ڕێگەی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتەوە بەردەوام لە ناو بازاڕدا بەدواداچوون دەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخەکان و ڕێگری لە بەرزکردنەوەیان.

ئاماژەی بەوەش کراوە، بڕیارەکەی حکومەتی عێراق بۆ دیاریکردنی بەهای 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار بڕیارێکی کتوپڕ بووە، بەڵام ئەو کاڵایانەی لە بازاڕدا هەن بە نرخی پێش بڕیارەکە هاوردە کراون، بۆیە نابێت نرخەکانیان گران بکرێن.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، قائیمقامی سلێمانی بەوەکالەت ئاشکرای کرد کە ڕۆژانە لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانییەوە لیستی نوێی نرخەکانیان بەدەست دەگات، هەروەها جەختی کردەوە سەرجەم سەرپێچیکاران و ئەوانەی نرخ بەرز دەکەنەوە ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی توند دەکرێنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP