دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

بکوژانی هاووڵاتیەکەی سلێمانی دەستگیرکران

هەرێم نیوز

دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، لەماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا، هەردوو بکوژی هاوڵاتییەکەی شاری سلێمانی دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: لە دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی بەردەوام توانیان بکوژی سەرەکی و هاوکارەکەی لە ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی هاووڵاتیی (محەمەد ئەحمەد حەمەئەمین) ناسراو بە محەمەد مەلای مامە گەورەی پێنجوێنی دەستگیربکەن.

باسی لەوەشکردووە: تۆمەتباران بەماددەی (٤٠٦) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.

حاجی محەمەد مەلا مامە گەورەی پێنجوێن كاسبكاره و له‌ شاری سلێمانی نیشته‌جێیه‌، بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوژرانی له‌ شه‌وی رابردودا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروستكرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP