هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تیمی تەکنیکی وەزارەتەکە لیستی مووچەی مانگی ئەیلول و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەباتە بەغدا بۆ ڕادەستکردنی بە وەزارەتی دارایی عێراق.
ڕادەستکردنی لیستی مووچەی مانگی ئەیلول
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبات بۆ فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ، و سبەی دووشەممە بە فەرمی ڕادەستیان دەکات.
تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئاب
هاوکات لەگەڵ لیستی مووچەکەدا، هەر سبەی دووشەممە ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی دارایی تایبەت بە خەرجی و داهاتەکانی (مانگی ئابی ٢٠٢٦)، ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت؛ بە ئامانجی وردبینیکردن و خێراکردنی پڕۆسەی دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.