دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ باڵیۆزی ڕۆمانیا کۆبووەوە

هەرێم نیوز

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕادۆ دۆبرێ باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق کۆبووەوە و لە دیدارەکەدا گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان وەک هەنگاوی یەکەمی پێکهێنانی کابینەی نوێ تاوتوێ کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی تشرینی یەکەم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕادۆ دۆبرێ، باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، هەردوولا جەختییان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆمانیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان وەک هەنگاوی یەکەمی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێویستیی ڕێزگرتن لە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP