هەرێم نیوز
پڕۆژەیەکی ستراتیجیی ئاو لە سنووری قەزای سێمێل تەواو کرا و بە فەرمی کرایەوە کە لە کاتژمێرێکدا سێ هەزار و ٤٠٠ مەتر سێجا ئاو بۆ دانیشتووانی ناحیەی خانکێ دابین دەکات.
تێچوو و تایبەتمەندییەکانی پڕۆژەکە
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، پارێزگای دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە لەسەر بودجەی تایبەتی پارێزگای دهۆک و بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەر، پڕۆژەیەکی ستراتیجیی ئاو لە سنووری قەزای سێمێل بە فەرمی کرایەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەم پڕۆژەیە پێکهاتووە لە پردێک بە درێژایی ٢٦٠ مەتر و بەرزیی ٤ مەتر، هاوکات لەگەڵ ئینتێکێک (وێستگەی وەرگرتنی ئاو) بە درێژایی ١٣.٥ مەتر و بە بەرزیی ٢٤ مەتر. هەروەها پڕۆژەکە توانای ڕاکێشان و پاڵنانی ٣,٤٠٠ مەتر سێجا ئاوی هەیە لە یەک کاتژمێردا، کە ئاوی پاک و تەندروست بۆ ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی ناحیەی خانکێ دابین دەکات.