دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

بە چەکی تاپڕ گورگێکی کوشتبوو؛ پۆلیسی دارستانی تەکیەی جەباری تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ڕایگەیاند که مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی تەکیەی جەباری، تۆمەتبارێکیان بە تۆمەتی کوشتنی گورگێک دەستگیر کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە کە مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تەکیەی جەباری سەر بە بەشی قەرەهەنجیر، بە سەرپەرشتیی لێپرسراوی بنکەکە، دەرچوونێکیان بۆ سنووری ناوچەکە ئەنجام داوە و لە ئەنجامدا توانراوە تۆمەتبارێک دەستگیر بكرێت کە بە چەکی جۆری تاپڕ هەستاوە بە کوشتنی گورگێک.

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ، لە ئێستادا تۆمەتباری ناوبراو ڕاگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی ئیجرائاتی یاسایی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP