هەرێم نیوز
بەڕێوەبەریەتیی هاتووچۆی کۆیە ڕایگەیاند که ئەمشەو لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە سەر ڕێگای کۆیە-هەولێر، هەردوو شۆفێرەکە و 9 سەرنشین بریندار بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی کۆیە بڵاوی کردەوە کە ئەمشەو لە ڕێگای کۆیە بۆ هەولێر، لە نزیک گوندی سماق شیرین، ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕووی داوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی هاتووچۆی کۆیەدا هاتووە کە لە دەرئەنجامی ڕووداوەکەوە، هەردوو شۆفێرەکە و ٩ سەرنشین بریندار بوون.