دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

ئازاری سیاتیک و بەشی خوارەوەی پشت

ئا؛ دەریا

هەمیشە هەست بە ئازار دەکەیت کە لە پشتەوە دەست پێدەکات و شۆڕ دەبێتەوە بۆ خوارەوەی قاچت؟ ئەمە نیشانەی ئازاری سیاتیکە. لێرەدا چەند ڕێگایەکی سروشتیی ئاسانمان بۆ کۆکردونەتەوە کە یارمەتیت دەدەن لە ماڵەوە کەمێک ئارام ببیتەوە.

ئەم ڕێگا سروشتییانە تاقی بکەرەوە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکان ...

سەهۆڵدان: بۆ ٢ بۆ ٣ ڕۆژی سەرەتا سەهۆڵ لەسەر شوێنی ئازارەکە دابنە بۆ هێورکردنەوەی هەوکردن.

گەرمیکردن: دوای قۆناغی سەهۆڵ، خاولیی گەرم یان زۆپای ئاو بەکاربهێنە بۆ خاوکردنەوەی گرژیی ماسوولکەکان.

کشانەوەی پشت (Stretching): ڕاهێنانی نەرمی پاڵکەوتن و ڕاکێشانی ئەژنۆ بۆ لای سنگ ئەنجام بدە.

پیاسەی سووک: لە ماڵەوە بۆ ماوەیەکی کورت پیاسە بکە و لە سەرجێگا مەمەنەوە بۆ ماوەیەکی درێژ.

ڕاگرتنی کێشی لەش: خۆپاراستن لە قەڵەوی و کێشکردنی قورس بۆ ئەوەی پەستان لەسەر بڕبڕە کەمبێتەوە.

چای زەنجەبیل: خواردنەوەی زەنجەبیل یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنی ناوخۆیی دەدات.

بەکارهێنانی زەردەچەوە: زیادکردنی زەردەچەوە بۆ خۆراک وەک دژە هەوکردنێکی سروشتی کار دەکات.

ڕێكکردنی دانیشتن: کاتی دانیشتن پشتت ڕاست ڕاگرە و لەسەر کورسییەکی گونجاو دابنیبە.

خەوتن لەسەر لایەک: خەوتن بە شێوازێکی تەندروست بە پشتەوە یان لەسەر لایەک بە بالیفێک لە نێوان قاچەکاندا.

تێبینی: ئەگەر ئازارەکە زۆر توند بوو یان بەم ڕێگایانە کەم نەکردەوە، پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت.





Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP