دواین هەواڵ

کوردستان‌

 25/03/2025

ئەو تۆمەتبارانەی تەقەیان لە پزیشکێکی کەرکوک کرد دەستگیرکران

هەرێم نیوز
ئەو تۆمەتبارانەی شەوی رابردوو لە سەنتەری شاری كەركووك تەقەیان لە پزیشكێك كردبوو، دەستگیركران.

 پۆلیسی كەركووك لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: شەوی رابردوو لە نزیك شەقامی باڵەخانەی پارێزگای كەركووك، چەند كەسێك بە سواری ماتۆڕسكیل تەقەیان لە پزپشكێكی ددان كرد دوای ئەوەی لە نۆرینگە تایبەتییەكەی هاتبووە دەرەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: دوای ئەنجامدانی تاوانەكە هێزەكانی پۆلیس راسپێردران بۆ دەستگیركردنی تاوانباران.
باسی لەوەشکرد: دوای تێپەڕبوونی تەنیا 6 كاتژمێر توانرا تۆمەتباری سەرەك و تەقەكەرەكە دەستگیر بكرێت و دەستبەسەر ماتۆڕسكیلەكەش بگیرێت.

پۆلیسی كەركووك جەختیشی كردەوە كە لەگەڵ تۆمەتبارە سەرەكییەكە، دوو كەسی دیكەش دەستگیركران كە دەستیان هەبوو لە ئەنجامدانی تاوانەكەدا



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP