هەرێم نیوز
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، رووداوە خوێناوییەکەی سەیدسادق لەسەر شتێکی بەسیت بووە، کاتێک بکوژ دەمەقاڵی لەگەڵ باوکی‌دا کردووە هەروەک لە گرتەی کامێراکان دەردەکەوێت، بۆیە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە بۆ ئەوەی بزانرێت بکوژ چۆن ئەم چەکەی دەستکەوتووە، ئایا چەکی ماڵەوە یان کڕیویەتی و لە کێ کڕیویەتی.
سەبارەت بە بوونی نەحۆشی دەروونیش کە بکوژ هەیبووە هەروەکو باس دەکرێت، ڕایگەیاند دەبێت ڕاپۆرتی پزیشکی هەرێم یاخود دەرەوە ئەمە پشت ڕاست بکاتاوە.
سەباڕەت بە دەستگیرکردنیش ڕایگەیاند، تاکو ئێستاکە کەس دەستگیر نەکراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردو شه‌ش ئه‌ندامی خێزانێك لە گوندی گرێزەی سەیدسادق بە گولـلە کوژران، بكوژه‌كه كوڕی بچوكی خێزانه‌كه‌یه و له بەریتانیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی ده‌ستیانكردوه به لێكۆڵینه‌وه و ئه‌وه‌ی تائێستا ده‌ركه‌وتوه، "بكوژره‌كه كه له‌ناو كوژراوه‌كاندایه له بەریتانیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و باری ده‌رونی ته‌واو نه‌بوه".
به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کان، بكوژه‌كه به كڵاشینكۆف ته‌قه‌ی كردوه و دایک، باوک، برایه‌ك و دو خوشکی و دواتر خۆشی كوشتوه و ده‌ست به‌سه‌ر كڵاشینكۆفه‌كه‌دا گیراوه.