هەرێم نیوز
لەسنووری پەلكانە ژمارەیەك چەكداری داعش كەوتنە بۆسەیەكی سوپای عیراق و دوو لە چەكدارەكان كە یەكێكیان پشتێنی بۆمبڕێژكراوی لەخۆی بەستبوو، كوژران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، ئەمشەو لەسنووری ناوچەی پەلكانە، چوار چەكداری داعش كەوتنە ناو بۆسەیەكی فەوجی دووی لیوای 88ی مەغاویری سەر بە سوپای عیراق و شەڕو پێكدادان لەنێوانیاندا روویدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لەئەنجامی شەڕو پێكدادانەكەدا دوو چەكداری داعش، كە یەكێكیان پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوی لەخۆی بەستبوو، كوژران و دوانی دیكەش بە برینداری بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتن.
لەدوای رووداوەكە، هێزێكی زۆری سوپای عیراق بەرەو ناوچەكە جووڵەیان پێكراوەو هەڵمەتێك بۆ دەستگیركردنی دوو چەكدارە بریند