دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

بەهۆی ئاڵای كوردستانەوە داوای یاسایی لەسەر سەرۆكی شارەوانیی ئەنكەرا تۆمار دەكرێت

هەرێم نیوز

بەهۆی ئەوەی سەرۆكی گەورە شارەوانیی ئەنكەرا، سووكایەتی بە ئاڵای كوردستان كرد و بە پارچە پەڕۆیەك ناوی برد، بۆیە سەندیكای پارێزەرانی وان، داوای یاسایی لەسەر یاڤاش تۆمار دەكەن و دەڵێن ئاڵای كوردستان لە توركیاش دانی پێدا نراوە. 

مەنسور یاڤاش، سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، وەک ناڕەزاییەک دژ بە کاردانەوەی پۆلیس بەرامبەر بە خۆپیشاندانی ئەندامانی پارتەکەی، ڕەخنەی لە هێزە ئەمنییەکان گرت.

لە میانی ئاهەنگەکانی نەورۆز لە باکووری کوردستان ئاڵای کوردستان و دەم پارتی بەرزکرانەوە و لە شڕنەخیش پۆلیس پەشمەکی بەسەر منداڵانی بەشداربووی ئاهەنگەکەدا دابەشکرد.

مەنسور یاڤاش کە یەکێکە لە بەرپرسە دیارەکانی “جەهەپە” و لە دوای ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، بەهێزترین کەسە بۆ کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بە ئاڵاکانی باکووری کوردستانی وت پەڕۆ و ڕایگەیاند، لە کاتێکدا دوێنی لە ئیزمیر هەموو ناڕەزایەتییەک قەدەغەکرا، رێگە بە کۆبوونەوەی جەماوەریی پارتێک درا. بە هەمانشێوە دوێنێ لە شوێنێکی رۆژهەڵاتی تورکیا بەبۆچوونی من هەندێک پەڕۆ دەشەکێندرانەوە. لە کاتێکدا پۆلیس لەوێ پەشمەکی بەو کەسانە دەدا کە بۆ ئاهەنگەکە دەچوون، ئەوە بۆ من مایەی قبوڵ نییە لێرە پۆلیس پەلاماری خۆپیشاندەران دەدات”.

لە بەرامبەریشدا ئەمڕۆ ژووری پارێزەرانی وان ڕایگەیاند، لە بەرامبەر ئەو قسانەی کردوویەتی، لە داواکاریی گشتیی ئیستانبوڵ، سکاڵای یاسایی دژی مەنسور یاڤاش تۆماردەکەن و بێڕێزییەکانی ڕەتدەکەنەوە.

یاڤاش، چەندینجار هێرشیکردووەتە سەر بزووتنەوەی سیاسی کورد لە باکووری کوردستان، ئەوەش کاردانەوەی توندی کوردی لێکەوتووەتەوە.

عومەر گەرگەرلیئۆغڵو، پەرلەمانتاری پارتی دەم رایگەیاند، کورد دەنگ بە یاڤاش نادات و پێویستە دەستبەرداری خۆبەربژێرکردن ببێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP