هەرێم نیوز
ئەم بابەتە ئەمڕۆ 24ی ئازاری 2025 ی زایینی لە شرق الاوستدا بڵاوکراوەتەوە بڵاو کراوەتەوە .
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئەمنییەکان ڕاپۆرتیان داوە، کە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەگەل راوێژکارە ئەمنیەکاندا کۆبۆتەوە، بۆ تاوتوێکردنی نیگەرانییەکانی سەبارەت بە نفوزی تورکیا لەناو سوریادا، ناتانیاهو هەوڵدەدات تا بتوانێت کە ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ تورکیادا وەک ئەوەی لە سوریادایە وێنا بکات.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بە پەیوەندییەکانی سوریا و تورکیا کردووە ، سەبارەت بە ڕادەستکردنی ناوچەکانی شوێنەواری تەدمر کەدەکەویتە ناوەڕاستی سوریا كە بدرێت بە تورکیا ، لە بری ئەو پاڵپشتیە ئابوری و سەربازیەی کەدەیکات بۆ دەسەڵاتی سوریا ،
ئەم هەنگاوەی دەسەڵاتی دیمەشق( واتە پێدانی ناوچە شوینەواری تەدمر کە لە ناوەڕاستی سووریادایە بەتورکیا جیگەی نیگەرانیەکی زۆرە لای دەوڵەتی ئیسرائیل ،
لە هەمان کاتدا سەرچاوە ئەمنیەکان رایدەگەیەنین کە ڕژێمی نوێی سوریا هەوڵدەدات بنکە سەربازییەکان و توانای مووشەکی و بەرگری لە باشوور، نزیک لە ئیسرائیل، بگەڕێنێتەوە بۆدواوە .
هەروەها کەناڵی 12 ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، نەتانیاهۆ لەڕێگەی ڕاوێژکارەکانییەوە داوا لە میدیاکانی ئیسرائیل دەکات جەخت لەوە بکەنەوە کە "ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تورکیە لەسەر خاکی سوریا کارێکی حەتمییە".
لە ڕاپۆرتێکی ئەم دوایانەدا لیژنەیەکی حکومەتی ئیسرائیل، پێشنیاری ئەوە دەکات کە نەتانیاهۆ خۆی بۆ ئەگەری روودانی شەڕێک لەگەڵ تورکیادا ئامادە بکات،
ئەو پەیوەندی وهاوپەیمانیەتیە پەرەسەندوەی نیوان تورکیاو سوریا،هۆی نیگەرانییەکی زۆرە لای تەلئەبیب لەپاش ڕووخانی رژێمی ئەسەد .
ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست بڵاویکردەوە کە لیژنەی پشکنینی بودجەی ئەمنی و بنیاتنانی هێز کە بە لیژنەی ناگل ناسراوە، دوای ئەوەی سەرۆکەکەی یاکۆڤ ناگل لە ڕاپۆرتی مانگی یەکدا هۆشداریی داوەتە ناتانیاهۆ کە ( هاوپەیمانی سوریا و تورکیا دەتوانێت مەترسییەکی نوێ و بەرچاو بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل دروست بکات، و دەتوانێت گەشە بکات و ببێتە شتێکی مەترسیدارتر لە هەڕەشەی ئێران )
بۆیە بەو ئەنجامە گەیشتووە کە ئیسرائیل دەبێت خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تورکیە ئامادە بکات،
راپۆرتەکە دەڵێت :"کە هەموو هەوڵی تورکیا (ئەردۆگان) ئامانج لێیگەرانەوەی تورکیا بۆسەردەم و نفوزی عوسمانی.
وەرگێرانی پشكۆ ئەمین