دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

لە پێناوى چیدا دۆحە فڕۆکەیەکى بۆینگی پێشکەوتوو دەکاتە دیاری ترەمپ؟

هەرێم نیوز

وابڕیارە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەردانى وڵاتانى کەنداو بکات و لەوێوە بڕیار لە هەندێک بابەتى چارەنووس ساز بدات، ئەوە لە کاتێکدا کە ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکوڵێت و ماوەیەکى زۆریشە حوسییەکانى یەمەنی کردووەتە ئامانج و پێی وایە دوا شاڕەگی ئێرانە کە لە کەنداو دەیەوێت لە بنەوە دەریبهێنێت، ئەوە جگە لەوەى جۆرێک پشتیوانى لە لایەن وڵاتانى کەنداوەوە لە بزوتنەوەى حەماس دەکرێت و ئەویش دەیەوێت ئەو بابەتە لە بەرژەوەندی ئیسرائیل یەکلایی بکاتەوە، یەکێک لەوانە وڵاتى قەتەرە، بەڵام بنەماڵەى میرەکانى قەتەر بیریان لەوە کردووەتەوە لەکاتی سەردانەکەیدا فرۆکەیەکی زۆر تایبەتى پێشکەش بکەن بەڵکو چاوپۆشیی لە هەندێک لە هەڵوێستەکانى بکەن.

میدیاکان بڵاویانکردەوە لەکاتى سەردانیکردنى دۆناڵد ترەمپ وڵاتانى کەنداو کە بڕیارە لە 13 تا 16ـى مانگ بخایەنێت یەکێک لەو وڵاتانە دۆحەى پایتەختى قەتەرە و لە لایەن میری ئەو وڵاتەوە فرۆکەیەکى بۆینگی پێشکەوتووى لە جۆری (8-747 جامپۆ)ـى پێشکەش دەکرێت، رۆژنامەکە نوسیویەتى فرۆکەکە ئەوەندە پێشکەوتووە کە ترەمپ دەتوانێت وەک فڕۆکەى سەرۆکایەتى بەکاریبهێنێت و -تۆڕی ئەبی سی نیوز- یش نوسیویەتى ترەمپ تا کۆتایی دەسەڵاتەکەى لە ساڵی 2029 دەتوانێت بەکاریبهێنێت و بەهاکەى 400 ملیۆن دۆلارە، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن.

دیارییەکەى دەوحە کاتێکدایە کە ترەمپ داواى فرۆکەیەکی نوێی سەرۆکایەتى کردووە و ئیلۆن مەسکیش پێی راگەیاندووە بە تیمی سەرپەرشتیاری راگەیاندووە دەستوبرد بکەن لە گەیشتنیدا، بەڵام ترەمپ نیگەرانە لەدواکەوتنى، میدیاکان ئاماژەیان بەوەشکردووە وا چاوەڕێدەکرێت لەمیانى گەشتەکەیدا بۆ وڵاتانى ناوچەکە سعودیە و ئیمارات و قەتەر، میری قەتەر ئەو دیارییە پێشکەش بە سەرۆکی ئەمریکا بکات، ئاماژەیان بەوەشکردووە ئامانجی قەتەر ئەوەیە پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ ئەمریکا رێکبخاتەوە ئەوە لەکاتێکدا بە خولى یەکەمى سەرۆکایەتى ترەمپ دا کەمێک ئاڵۆزیی بەخۆوە بینیوە، لە هەمان کاتیشدا ترسی ئەوەیان هەیە ترەمپ قەتەر بخاتە بەردەم دوو بژاردە، یان ئەوەیە دەبێت فشار بخەنە سەر حەماس بۆ ئازادکردنى بارمتەکانى ئیسرائیل ، یان ئەوەیە دەبێت سەرکردەو و نوێنەرایەتیەکانى حەماس لە وڵاتەکەى دەربکات.

فرۆکەى بۆینگ 8-747 لە سەرەتاوە وەک فرۆکەیەکى بازرگانى دروستکراوە و درێژترین فرۆکەیە لە جیهاندا، یەکەم دانەیان لە ساڵی 2005ـەوە کەوتووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە، کێشەکەى چوار تەن و 400 کیلۆگرامە و بە قورسترین فرۆکە دێتە ئەژمار، سەرچاوەکان ئاماژە بەوەشدەکەن ئەم فرۆکەیە لە بواری سەربازیشدا بەکاردێت، نزیکەى 70 مەتر پانى باڵەکانییەتی، 430 کورسى دانیشتنى تێدایە و تواناى فرینى 16 هەزار کیلۆمەتری هەیە بە یەکجار فڕین، بەگوێرەى راپۆرتى کۆمپانیاى بەرهەمهێنانى بۆینگ باسی لەوەشکردەووە ئەم فرۆکەیە دۆستى ژینگەیەو تا ڕادەیەکیش ئابوریانەیە، بەگوێرەى سەرچاوەکان پێشکەوتووترین تەکنۆلۆژیاى تێدا بەکارهێنراوە، توانا و بەرگەگرتنى لە ڕادەبەدەرى کەشوهەواى جۆراوجۆری هەیە جگە لەوەش تانکی یەدەگی بەنزینی تایبەتى هەیە و تواناى رۆشتن و بادانەوە و نیشتنەوەى لەوپەڕی بەهێزیدایە.

بەڵام هێشتا میدیاکان ئاماژەیان بەوە نەکردووە سیستمى بەرگریی و هێرش لەو فرۆکە تایبەتەدا چۆنە و ئایا لە ئاستى فرۆکە تایبەتەکەى سەرۆکی ئەمریکادایە یان نە؟ بەڵام هەر ئەوەندەى کە باس دەکرێت تا کۆتایی دەسەڵاتى سسەرۆکایەتییەکەى بەکارى دەهێنێت بەڵگەیە لەسەر شایستەبوونى فرۆکەکە، کوردەواریش دەمێکە گوتوویانە : ئەسپى دیاری سەیری دەم و ددانى ناکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP