هەرێم نیوز
وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند، ئاسایشی فیكری به‌شێكه له‌ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندی گەلی کورد.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ د.پشتیوان صادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای بۆردی ئایینی كۆبویه‌وه. له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، تیشك خرایه‌سه‌ر داكۆكیكردن له‌سه‌ر پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پابه‌ندبوون به كه‌لتووری فره‌یی و قبوڵكردنی یه‌كتری له‌نێوان هزرمه‌ندان و ئاڕاسته جیاوازه‌كانی ئایینی ئیسلام، كه پێویسته له‌چوارچێوه‌ی ده‌ربڕینی ئایینی‌دا، ڕێز له یه‌كتری بگرن.
ئەوەشی خستەڕوو، پێداگری له جیاكردنه‌وه‌ی رای كــه‌ســی كرایه‌وه له‌وه‌ی، كه ناكرێت قسه‌ی تایبه‌تی كه‌ساییه‌تییه‌كی ئایینی گشتاندنی بۆ بكرێت.
باسی لەوەشکرد، كه‌به پێی یاسا و ڕێنماییه به‌ركاره‌كان و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا و په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئاینی، ده‌ستكراوه ده‌بێت له‌به‌دواداچوون و لێپرسینه‌وه له‌هه‌ركه‌سێكی سه‌رپێچیكار، كه له‌هه‌ر ئاست و پله‌یه‌كدابێت.
ئاشکراشیکرد، چونكه ئاسایشی فیكری به‌شێكه له‌ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌ستكه‌وته نیشتمانییه‌كانی گه‌لی كوردستانیش له‌سه‌رووی هه‌موو ململانێیه‌كانه‌وه‌ن.