هەرێم نیوز
زۆرنییە ترەمپ بۆ دووەمجار بووەتەوە سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام کاریگەریی بڕیارەکانى لەسەر ئابووری ئەو وڵاتە زۆرن، هەرچەندە دابەزینى بەهارى تمەتى ئێرانى ئاماژەى هەڵاوسانى لەناکاوو خراپی ئابووری وڵاتەکەیە، لەگەڵ ئەوەشدا رێگەکانی بەرتەسککردنەوەى پەیوەندی لەگەڵ عێراقدا تادیێا پەرەپێدەدات، بێئاگا لەوەى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وڵات رەهەندی جۆراوجۆری مێژوویی، ئایینى، کلتوری و کۆمەڵایەتى و ئەمنی و ئابوریشی هەیە، ئەوەى لە هەمووان گرنگترە بوونى سنورێکى دوورو درێژى 1458 کیلۆمەتریی نێوانیانە.
هەربۆیە دواى ئەوەى ترەمپ بریاریدا بە سزادانى زیاتری ئێران و هاوردەى غاز و کارەباى ئێرانی بۆ عێراق راگرت، بەڵام ئیرادەى هەردوولا پێچەوانەى ئەو خواستەى ترەمپ و ئیدارەکەیەتى، بەرپرسانى ئێرانى رایدەگەیەنن کە هەناردە نانەوتییەکانیان بۆ عێراق زۆر زیادیکردووە، بەگوێرەى گوتەى بەرپرسانى گومرگی ئێران لە ماوەى 11 مانگدا بە بەهاى 11 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار شت و مەکیان رەوانەى عێراق کردووە، واتە قەبارەى ناردنى ئێران بۆ عێراق لە یەک مانگدا زیاتر بووە لە یەک ملیۆن دۆلار، فرود عەسکەرى بەڕێوەبەرى کارگێڕیی گومرگی ئێران بە رۆژنامە ناوخۆییەکانى ئێرانى راگەیاندووە لەنێوان مانگی ئازاری 2024 تا مانگی شوباتى 2025 پەیوەندییە بازرگانییە نانەوتییەکانیان زیادیکردووە و ئەو ئامارەش هی ئەو 11 مانگەیە،
بەرپرسانى عێراقیش رایانگەیاندووە کاڵا هاوردەکانى ئێران بریتین لە خۆراک و ئەو پیشەسازییانەى لەو بوارەدان و پێداویستى رۆژانەى هاووڵاتییانن کە بەهۆی گۆڕانى کەش و هەواو پەک کەوتنى کارگەکانەوە ناتوانرێت لەناوخۆی عێراقدا بەرهەم بهێنرێت، لەوانەش میوە، بەگوێرەى ئامارەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى گومرگی ئێران، عێراق لەڕیزبەندى یەکەمى ئەو وڵاتانەدایە کە بەرهەمە خۆراکی و کشتوکاڵییەکانیان لێدەکڕێت و قەبارەى ساڵانەى نزیکە لە دوو ملیار دۆلار، بەگوێرەى راپۆرتى رۆژنامەى تاران تایمز کە لێدوانى لە بەرپرسانى هەردوو وڵات وەرگرتووە بەرپرسانى هەردوو وڵات جەختیانکردووەتەوە قەبارەى بارزگانی نێوان هەردوو وڵات بەرزبکەنەوە بۆ 20 ملیار دۆلاری ساڵانە.
بەڵام پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە ئاخۆ ئەو لێدوانانەى بەرپرسانى هەردوولا دەرخەریی بێمنەتییانە بەرامبەر بڕیارەکانى ترەمپ یان ملى خۆیان لە چەقۆدەسوون و دەیانەوێت دنەى ترەمپ بدەن و پێی بڵێن هیچت لەگەڵ ئێمە پێناکرێت؟ چوون ئەو داهاتەى دەست ئێران کەوتووە کەوتووەتە پێش دەسەڵاتى ترەمپ و سزا نوێیەکانى ئیدارەکەى بۆ سەر ئێران، ئاخۆ ئەو ستراتیژەى کە دانراوە قەبارەى بازرگانى نێوانیان بگەیەننە 20 ملیار دۆلاى ساڵانە هەر لە بوارى لێدواندا دەمێنێتەوە یان دنیاى رۆشن دەبینێت و عێراق و ئێران دەکاتە خاوەنی یەک چارەنووشى مان و نەمان؟ ئەوە لە کاتێکدا هەمووان باس لەوە دەکەن ئێران لە دوو رێیانى تەسلیمبوون و لەناوچووندایە، کامیان هەڵدەبژێرێت داهاتوو ئەو بریارە دەدات.