دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

ترەمپ: ئێران ئەگەر ئەم کارە نەکات بۆردومانێکی دەکەین هەرگیز نەیدیبێ

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە نوێترین چاوپێكەوتنی رای دەگەیەنێت، ئەگەر ئێران لەگەڵمان رێكنەكەوێت ئەوا هێرشی دەكەینە سەر.

ئەمڕۆ یەكشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، لە نوێترین چاوپێكەوتنی تەلەفزیۆنی رایگەیاند، ئەگەر ئێران لەگەڵ ئەمەریكا لە بارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ڕێك نەكەوێت و ئامانجێكی لەم شێوەیە ڕەت بكاتەوە، هێرشی دەكەینە سەر و مووشەكبارانی دەكەین كە هاوشێوەی نەبووبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، جگە لە هێرشی سەربازی، سزای ئابووری قوڕسی بەسەردا دەسەپێنین. 

باسی لەوەش كرد، ئێستە بەرپرسانی ئەمەریكی و ئێرانی گفتوگۆ دەكەن.

لە وەڵامی نامەكەی ترەمپ كۆتایی هەفتەی رابردوو بەرپرسێكی ئێران رای گەیاند، هیچ جیاكارییەك لە كردنە ئامانجی هێزەكانی بەریتانیا یان ئەمەریكا نابێت، ئەگەر لە هەر بنكەیەكی ناوچەكە هێرش بكرێتە سەر ئێران.

ئاماژەی بەوەش كردووە، هەر كاتێك ئەمەریكا هەر بنكەیەكی بەكارهێنا ئەو كاتە كاتی دێت و گرنگ نییە سەربازی ئەمەریكی، بەریتانی، یان توركیا بێت، دەكرێتە ئامانجی ئێمە.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP