هەرێم نیوز
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بە هاوکاری وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ١ی 4ی 2025 ، گەڕێکی نوێی سزاکانی سەر تۆڕێکی نێودەوڵەتیی پەیوەست بە بەرنامەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاند.
ئەم تۆڕە شەش دامەزراوە و دوو کەسایەتی لە ئێران، ئیمارات و چین لەخۆدەگرێت کە ڕۆڵیان لە دابینکردنی پارچەی پێویست بۆ پیشەسازییەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کۆماری ئیسلامی هەبووە.
به وته ی بەرپرسانی ئهمریکی، ئه م تۆڕه له خزمەتی پیشەسازیی فڕۆکەوانی کۆمپانیای قودس، یه کێکە لە بەرهەمهێنەرانی فڕۆکەوانی سەربازی ئێران کاریان کردووه، هەروەها به شداری له دابینکردنی کەرەستە بۆ دامەزراوەکانی دیکەی سەر بە کۆمەڵەی سەربازی- پیشەسازیی ئێران، هاوشێوەی کۆمپانیای پیشەسازی فڕۆکەوانی ئێران و گرووپی پیشەسازی باقری.
سکۆت بێسانت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی: بڵاوبوونەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی ئێران – چ لە دەستی بریکارە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکەدا بێت یان لە دەستی ڕووسیادا بۆ شەڕەکەی لە ئۆکرانیا – مەترسی لەسەر هاووڵاتیانی مەدەنی و کارمەندانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانمان دروست دەکات.
وتیشی، "ئێمە بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان بۆ پەکخستنی تۆڕی دابینکردنی چەک لە ئێران، لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە تا دەگاتە مووشەک و چەکی دیکەی ئاسایی".