هەرێم نیوز
بڕیارە ناوەڕاستی ئەم مانگە نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بەشێوەیەکی فەرمی دیاری بکرێت و ئەو کارەبایەی ئێستا هەیە ئەزموونییە و نامێنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١ی 4ی 2025 ، میدیای پارتی بڵاویکردەوە ، بڕیارە، لە کۆبوونەوەی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لە مانگی چوار بڕیار لەسەر نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بدرێت و بە کۆدەنگی بڕیاری لەسەر دەدرێت نەوەک تەنیا لایەنێک بڕیار بدات.
هاوکات، نرخی هەر کیلۆ واتێک هەر ئاوا دانانرێت، هەڵسەنگاندن دەکرێت، بەجۆرێک دادەنرێت لەگەڵ گوزەران و ژیانی هاونیشتمانیان بگونجێت و لەوەی ئێستا هەیە هەرزانتر دەبێت.
ئێستا بە چوار شێواز نرخی کیلۆوات دادەنرێت:
سفر بۆ ٤٠٠ کیلۆوات بە نرخێک، ٤٠٠ بۆ ٨٠٠ کیلۆوات زیاتر دەبێت، ٨٠٠ بۆ هەزار و ٢٠٠ کیلۆوات گرانتر دەبێت، ١٢٠٠و زیاتریش گرانتر دەبێت، واتە تا زیاتر کارەبا بەکاربهێنرێت نرخەکەی گرانتر دەبێت.