دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

پەیامی نوێی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دوورگەی ئیمراڵییەوە بڵاوکرایەوە

هەرێم نیوز
برازای ئۆجەلان، پەیامی نوێی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دوورگەی ئیمراڵییەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئۆجەلان جەژنی نەورۆز و جەژنی رەمەزانتان پیرۆز دەکات. 

 ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 31ـی ئاداری 2025، محەممەد ئۆجەلان (برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان) و عومەر ئۆجەلان (برازای عەبدوڵڵا ئۆجەلان و پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی رووها) بە بۆنەی جەژنی رەمەزان، بۆ دیداری عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری 26 ساڵ زیندانیکراوی پەکەکە، سەردانی گرتووخانەی سزا قورسەکانی دوورگەی ئیمراڵییان کرد.

دوای سەردانەکە، عومەر ئۆجەلان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامی نوێی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە کاتێکدا پێشهاتی گرنگ لە تورکیا، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهان دەگوزەرێن، پەیامی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ رای گشتیی بڵاودەکەمەوە. 

عومەر ئۆجەلان نووسیویەتی، پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان بەمشێوەیە بوو: "سڵاو بۆ ئەو جۆش و خرۆشە مەزنەی گەلەکەمان کە لە نەورۆزدا بەدەم بانگەوازمان بۆ ئاشتی و دیموکراسیەتی کۆمەڵگەوە چوون و خاوەندارییان کرد. دووبارە جەژنی نەورۆز و جەژنی رەمەزانتان پیرۆز دەکەم." 

محەممەد ئۆجەلان و عومەر ئۆجەلان لە دوورگەی ئیمراڵی بۆ کاژێرێک دیداریان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەنجامدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP