دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

هەسەدە و ئیدارەی نوێی سووریا رێککەوتنێک لەبارەی ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان دەکەن

هەرێم نیوز 

ڕوانگەی سووری رایگەیاند، هەسەدە و ئیدارەی نوێی سووریا رێککەوتنێک لەبارەی ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان دەکەن. 

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، هێزەکانی سووریای دیموکرات و سوپای نیشتمانی، دیل و تەرمەکانی ئەو چەکدارانەی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لە بەرەی بەنداوی تشرین و پردی قەرە قۆزاک لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب کوژراون، ئالوگۆڕ دەکەن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشتر هێزەکانی هەسەدە 40 تەرمیان لە سوپای نیشتیمانی وەرگرتووەتەوە، 25 تەرمیشیان ڕادەستی سوپای نیشتیمانی کردووەتەوە، کە چواریان تورکن.

باسی لەوەش کردووە، ئیدارەی نوێی سووریا 170 دیلی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئازاد دەکات و ژمارەیەک تەرمی شەهیدان رادەست دەکاتەوە، لە بەرامبەردا هەسەدە 400 دیل و تەرمی گرووپە چەکدارەکان رادەست دەکاتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP