دواین هەواڵ

ئابوری‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی: سبەی دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی سێ دەکرێت

هەرێم نیوز 

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگه‌یاند، سبەی پێنجشەممە دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی (ئازار/3) دەکرێت، دەشڵێت، موچەخۆرانەشی لە ڕێی پرۆژەی "هەژماری من"ەوە موچە وەردەگرن ڕاستەوخۆ پارە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و لەڕێگای کورتەنامەوە ئاگادار دەکرێنەوە. 

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی 3ی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "کەمێک لەمەوبەر بڕی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هه‌زار و 779 دینار وەک تەمویلی موچەی مانگی ئازاری موچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سبەی پێنجشەممە دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئازار دەکرێت و ئەو موچەخۆرانەی لە ڕێی پڕۆژەی هەژماری منەوە موچە وەردەگرن ڕاستەوخۆ پارە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و لەڕێگای کورتەنامەوە ئاگادار دەکرێنەوە. 

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، ئەو موچە خۆرانەی بەشێوەی کاش موچە وەردەگرن، دوای گواستنەوەی پارە بۆ بانکەکان لە کەمترین ماوەدا، ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی موچەکانیان دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP