هەرێم نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، كۆتایی بە پڕۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگى ئازارى مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بهێندرێت و لەو چوارچێوەیەشدا چەند وەزارەت و فەرمانگەیەک مووچەیان پێدەدرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی كە بۆ مووچەی مانگی ئازار لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە، هەریەكە لە وەزارەتەكانی (كاروباری كۆمەڵایەتی، رۆشنبیریی و لاوان، كارەبا، ئەوقاف و كاروباریی ئایینی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پێشمەرگە (لیواكان، دیوان و هەردوو هێزەكانی 70 و 80) مووچەیان پێدەدرێت.
هەروەها، هەر ئەمڕۆ مووچەی سەرۆکایەتییەکانى پەرلەمان، هەرێم و ئەنجومەنى وەزیران و فەرمانگەکانى (پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەكان، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش، زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگریی و فریاكەوتن) دابەشدەكرێت و كۆتایی بە پڕۆسەی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە دێت.
بەوەش دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار کۆتایی دێت کە تەنها سێ ڕۆژی خایاند.