هەرێم نیوز
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ڕەت کردەوە کە باسی لەوە کردبوو “ئەپیکور، هەولێر بە هۆکاری دواکەوتنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان.
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) هەواڵێکی ڕۆژنامەی “شەڕقولئەوست”ی ڕەت کردەوە کە باسی لەوە کردبوو “ئەپیکور، هەولێر بە هۆکاری دواکەوتنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان تۆمەتبار دەکات”.
ئەپیکور ڕاگەیەنراوەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاو کردووەتەوە و جەختی لەوە کردووەتەوە، کۆمپانیاکانی ئەندام لە کۆمەڵەکە، هەوڵە گشتی و تایبەتەکانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و بەرپرسانی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دووبارە هەناردەکردنی نەوتی
کوردستان لە ڕێگەی بۆری عێراق – تورکیا بەرز دەنرخێنن.
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان دووپاتیشی کردووەتەوە، هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان “دەبێتە هۆی خۆشگوزەرانی بۆ هەموو هاوڵاتیانی عێراق.”
پێشتریش ئەپیکور لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراقی تۆمەتبار کردبوو بەوەی جددی نییە لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو گرفتانەی بوونەتە ڕێگر لەبەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت و ڕایگەیاندبوو کە بە بێ بوونی دڵنیایی ئامادە نین دەست بە هەناردەکردن بکەنەوە.