دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

داهاتی دوو مانگی دەروازەکان زیاتر لە 400 ملیار دینار بووە

هەرێم نیوز
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، داهاتی دوو مانگی دەروازەکان زیاتر لە 400 ملیار دینار بووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، دەستەکە پرۆسەی بەستنەوەی سەرجەم دەروازە سنوورییە وشکانی و دەریاییەکان و ئاسمانییەکانی بە ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی ناوەندی یەکگرتوو تەواوکردووە، کە ئێستا ئۆپەراسیۆنەکانی کۆنترۆڵکردن بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و بە شێوەیەکی ڕێکخراو لە ڕێگەی سیستەمێکی ئەلیکترۆنیەوە بەڕێوەدەبرێن”.

ئەوەشی خستەڕوو،  “بەستەرە ئەلیکترۆنییەکە سەرجەم بوارە جیاوازەکانی چاودێری دەگرێتەوە، لەوانە وردبینیکردنی پێشوەختەی پشکنینی کاڵاکان، وردبینیکردنی بەرنامەی لێخۆشبوون بۆ هاوردەکردن، و چاودێریکردنی وردبینی پسوڵە”.
 ڕوونیشیکردەوە، “ئامارە سەرەتاییەکانی دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵ دەریدەخەن، بڕی داهات زیاتر لە 400 ملیار دینار بووە.

دووپاتیکردەوە، کە دەستەی دەروازە سنوورییەکان هەوڵ دەدات ئەو داهاتانە بکاتە دوو هێندە ئەویش وەک بەشێک لە پلانی ستراتیژی بەهێزکردنی سەرچاوەکانی دەوڵەت و کۆنتڕۆڵکردنی کاراتری دەروازە سنوورییەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP