دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

وەزیری دادی عێراق لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگەكانی داهاتوو ڕوونكردنەوە دەدات

هەرێم نیوز
وەزیری دادی عیراق لەبارەی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەنێوان هەولێرو بەغدا ڕایگەیاند: "كێشەكە لەبنەڕەتەوە چارەسەربووە و هیچ گرفتێكی سیاسیی و یاسایی لەبەردەمدا نەماوە". 

 ئەمڕۆ دووشەممە ٣١-٣-٢٠٢٥،  خالد شوانی، وەزیری دادی عیراق ڕایگەیاند:" پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆی لەگەڵ ڕێنمایی و میكانیزمەكانی حكومەتی فیدراڵی بگونجێنێت بۆ ئەوەی مووچە دوانەكەوێت". 

وتیشی: "كۆمەڵێك یاسا هەیە، كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی خستووەتە سەر ڕێچكەی خۆی وەك یاسای بودجە، بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و ئەو ڕێكکەوتن و لێكتێگەیشتنانەی لەنێوان هەولێر و بەغداد هەیە". 

ئاماژەی بەوەشكرد: " ئەو كێشانەی كە هەن، كێشەی تەكنیكین نەك سیاسی  و پەیوەندی بە خۆگونجاندنی هەرێم هەیە لەگەڵ ئەو ڕێنماییانەی لە لایەن بەغداوە دەردەچن".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP