هەرێم نیوز
موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کۆتایی بە بزووتنەوەی نیشتمانیی شیعە دەهێنم و بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا ناکەین.
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی نیشتمانی شیعه‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتودا ناكات. دەڵێت: له كاتێكدا عێراق دوای هه‌ژمونی زلهێزه ده‌ره‌كییه‌كان و هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی قوڵ به‌سه‌ر هه‌مو جومگه‌كانیدا، دوایین هه‌ناسه‌كانی به‌ڕێده‌كات، چاوه‌ڕوانی چ سودێك له به‌شداریی گه‌نده‌ڵكاران و به‌عسییه‌كان ده‌كرێت؟".
ئاماژەی بەوەکرد:" من هێشتا پشت به گوێڕایه‌ڵی بنكه جه‌ماوه‌رییه‌كانی لایه‌نگرانی سه‌دری له بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانی شیعه‌كان ده‌به‌ستم، بۆیه هه‌روه‌ك چۆن فه‌رمانم پێكردن ده‌نگ بده‌ن، ئه‌مڕۆش هه‌موویان له ده‌نگدان و خۆكاندیدكردن قه‌ده‌غه ده‌كه‌م، چونكه یارمه‌تیده‌رێكه بۆ گوناهـ، ئێمه به خۆشه‌ویستی عێراق ده‌مێنینه‌وه و گیانی خۆمان له پێناویدا به‌خت ده‌كه‌ین و به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌وه‌دا درێغی ناكه‌ین".
ڕاشیگەیاندووە:" با هه‌مووان بزانن، تا گه‌نده‌ڵی هه‌بێت، به‌شداری له هیچ پڕۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا ناكه‌م كه ته‌نها په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندییه تائیفی و حزبییه‌كانه‌وه هه‌بێت."