هەرێم نیوز
نوسینگەى عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق بە فەرمیى رایگەیاند، سبەى تەواوکەرى مانگى رەمەزانە و رۆژى دووشەممە جەژنى رەمەزانە.
پێشتر نووسینگەى سیستانى پێشبینى کربوو، رۆژى دووشەممە جەژن بێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ شەممە، دوای ئەوەی لە چاودێرگەی تەمیر مانگ بینرا، دیوانی شاهانەی سعودیە بەفەرمی سبەینێ یەکشەممە 30ی 3ی 2025ی وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری کرد.
هەروەها دیوانی وەقفی سوونی عێراقیش، هاوشێوەی سعوودییە سبەینێی وەک یەکەم ڕۆژی جەژن دیاریی کرد.
پێشتریش، تورکیا بەفەرمی رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزە.
لە بەرانبەردا، هەریەک لە وڵاتانی (مالیزیا و برۆنای و بەنگلادیش و ئەندەنوسیا و ئوسترالیا، عومان) دوای ئاوابوونی خۆر تیایاندا، سبەینێ-یان بە تەواوکاری مانگی رەمەزان دیاریکرد و بەوەش، دوو سبەی دوو شەممە لەو وڵاتانە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان.
هەروەها، نوسینگەی عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئێسلامیی ئێران لەڕاگەیەنراوهكهدا نوسیویهتى:"بەگوێرەی پێشبینی پسپۆڕان، سبەینێ یەکشەممە تەواوکاریی مانگی ڕەمەزانەو دوسبەی دوشەممە سەرەتای مانگی شەوالو یەکەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانه".