هەرێم نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆن لە سنووری عێراق و سووریادا گرتووە.
میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "هێزە سنوورییەکان توانیویانە لەناوجەی باغۆزی سنووری عێراق و سووریا دەست بەسەر 30 هەزار حەبی ماددە هۆشبەرەکانی جۆری کەپتاگۆندا بگرن، کە قاچاخچییەکان ویستوویانە بیهێننە ناو عێراق.
وتیشی، "قاچاخچییەکان ماددەکانیان بە کیسە پێچابوویەوە و لەناو دەبەی پلاستیک شاردبوویانەوە بۆ ئەوەی بە قاچاخ بیهێننە عێراق، بەڵام توانرا هەوڵەکانیان پوچەڵ بکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، "ڕێوشوێنی یاسایی پێویست گیراوەتەبەر و ئەو کەرەستانەشی دەستی بەسەردا گیراوە ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراوە."